ئايا پێويستيت به يارمه تى و راوێژکاری هەیە

ئایا تۆ یان کەسێکی نزیکت توشی ئازاردان و فشار و توندوتیژی بوونە؟

 ئێمە یارمەتیت دەدەین. دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبکەیت یان لەرێگەی چاتەوە قسەمان لەگەڵ بکەیت.
هاوکاریت دەکرێت و ئامۆژگاری و زانیاریت پێدەدرێت.

چەند زمانێکی جیاواز قسە دەکەین.
پاراستنی نهێنییەکانت یەکێکە لە ئەرکەکانمان.
دەتوانیت بە نادیاری بمێنیتەوە.
پەیوەندییەکانت بێ بەرامبەرن و لە پسوڵەی تەلەفونەکەت دەرناکەون.

چی ڕوودەدات کاتێک پەیوەندیمان پێوەدەکەیت؟

کاتێک پەیوەندیمان پێوەدەکەیت، تۆ بڕیاردەدەیت چی ڕووبدات، بە پشت بەستن بە داواکاری و پێویستییەکانت. دەتوانیت ئەمانە بەدەست بهێنیت:

هاوکاری هاوکاری چارەسەرکردنی ئەو شتانەی تووشی بوون.

زانیاری دەربارەی ڕێنمایی و یاساکان.

زانیاری و ڕێنمایی کە چی بکەیت و ڕوو لەکوێ بکەیت.

هاوکاریت دەکەین بۆ پەیوەندیکردن بە پارێزەر، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی یان پۆلیس.

هەرچەند جار بتەوێت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبکەیت. تۆ بڕیاردەدەیت کە چیمان پێدەڵێیت، و ئێمەش تەنها ئەو شتانە دەکەین کە تۆ داوای دەکەیت.

تودوتیژی چییە؟

دەکرێت تووشی توندوتیژی ببیتەوە بەبێ ئەوەی ئاگادار بیت، زۆر لەخەڵکی نازانن ئەوی تووشی دەبنەوە توندوتیژییە. دەکرێت توندوتیژی لەلایەن یەک کەس یان چەند کەسێکەوە ڕووبدات. چەند نمونەیەک لە توندوتیژی:

جەستەیی

ڕەگەزی

دەروونی

دارایی

دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە پەیوەندیمان پێوەبکەیت:

تەلەفون: 020-818283

دووشەممە – هەینی : 9ی بەیانی – 4ی عەسر

ئیمەیڵ: stodjouren@somaya.se

لە خانووی شێلتەر بژی:

سومەیە شێلتەری بۆ ئەو کەسانە ئامادەکردووە کە توشی توندوتیژی دەبنەوە، خۆیان و مناڵەکانیان بۆ ئەوەی بە ئارامی نیشتەجێ بن. ئافرەتان، پیاوان و کەسانی LGBTQI لەهەموو سویدەوە وەردەگرین. زۆربەی حاڵەتەکان لەرێگەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە جێ بەجێ دەکرێت و هەندێک جاریش لەرێگەی دەستەی کۆچی سویدییەوە ئەنجام دەدرێت.

یەکەم هەنگاو لە خانووە شێلتەرەکانمان کۆتایی هێنانی پەیوەندییە لەگەڵ ئەو کەسەی توندوتیژیی بەرامبەر دەکات. هاوکاری پراکتیکیت دەکرێت و هەلی قسەکردنت پێدەدرێت. گەر بتەوێت شکاتی لێبکەیت لە پۆلیس، ئەوا هاوکاریت دەکەین بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری پارێزەر. هەروەها هاوکاریت دەکەین لە پەیوەندی کردن بە دەزگا پەیوەندیدار و پزیشکی و خوێندگەکانەوە.

لەو شوێنی نیشتەجێبوونانەی کە ئێمە دابینی دەکەین ، هەرکەسێک ژوورێکی تایبەت بەخۆی پێدەدرێت و کلیلی دەرگاکەی لای خۆی دەبێت. شوێنەکانی تری وەک: چێشتخانە و هۆڵ و شوێنی دانیشتن و توالێت و حەمامەکان، لەگەڵ کەسانی دیکە هاوبەشن. تۆ بەرپرس دەبیت لە کڕین و لێنانی خواردنی تایبەت بە خۆت.

کاتێک لەلای ئێمە دەمێنیتەوە، دەتوانیت لە چەندەها چالاکی بەشداربیت، کە بەهێزترت دەکەن و، هاوکاری و پاڵپشتیت دەکرێت بۆ ئەوەی ژیانێکی سەربەخۆ بژیت.

بۆ ژیانێکی دوور لە توندوتیژی:

شێلتەری ئافرەتان و کچانی سومەییە دەزگا و رێکخراوێکی قازانج نەویستە. پاڵپشتی ئافرەتان و کەسانی LGBTQI دەکەین کە خاوەن ڕەچەلەکی دەرەکین، کە توشی توندوتیژی دەبنەوە و یان توشی حاڵەتێک دەبن کە ناسراوە بە ”کلتوری شەرەف”. ئەزمونی زیاتر لە ٢٠ ساڵمان هەیە و بە چەندین زمان قسەدەکەین. هێڵی هاوکاری، چات، خانوویەکی شێلتەر و سەنتەرێکی چالاکیمان هەیە.